لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ھه‌ركه‌سێك ئێواره‌ی سبه‌ینێ مانگی بینی یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "وێڕای په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ئه‌وقافی پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان و كه‌سانی شاره‌زا، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاگاداری ھاوڵاتیان ده‌كاته‌وه".
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ده‌ڵێت: "ھه‌ركه‌سێك ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 15ی ئایار به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی مانگی بینی به‌زووترین كات یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكاته‌وه".
PM:10:54:14/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 28022
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت