سودانی مه‌رجی ناردنی موچه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
له نوێترین لێدواندا سه‌باره‌ت به ناردنی موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندوه: "مه‌رجی ناردنی موچه، ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمه."
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به كه‌ناڵی روداویراگهیاندوه: ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێکی هەرێمی کوردستان دیداریان لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هەبووە.
به‌وته‌ی سۆران عومه‌ر، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وتویه‌تی: "موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ ره‌وانه ده‌كرێت".
PM:08:10:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت