ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان له عیراق كه‌مده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی عیراق بڕیاری دا له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری حكومه‌ت و هاووڵاتیانی سه‌ر به ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد و رایگه‌یاند كه بڕیار دراوه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا یه‌ك سه‌عات ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رپشك كردووه له دیاریكردنی كاتی ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تای ده‌وام.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه و له عیراقیش چه‌ند مه‌رجه‌عێكی ئاینی رایانگه‌یاندووه كه پێنجشه‌ممه سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه.
PM:09:29:15/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2066
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت