وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێنماییه‌كانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی شه‌رعی و ئیداریی بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌ركرد و داواكارن هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "وێڕای پیرۆزباییمان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ساڵی 1439ی كۆچی، و به‌مه‌به‌ستی پێشوازی كردن و ڕێزگرتن له‌م مانگه پیرۆزه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی چه‌ند ڕێنماییه‌كی شه‌رعی و ئیداری پێویست بڵاو ده‌كاته‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی رێنماییه‌كانه:
رێنماییه ئیداریه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
بۆ ساڵی (1439ك – 2018ز)
================================================
له‌به‌ر ڕێز‌و حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به پێویستی ده‌زانی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات
1. پێویسته هه‌موو چێشتخانه و گازینۆ و دوكان و بازاره‌كان ڕه‌چاوی پیرۆزی ئه‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ن و هه‌ستی رۆژووه‌وان بریندار نه‌كه‌ن.
2. خواردن و خواردنه‌وه له دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان پێشكه‌ش ناكرێت له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
3. گشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان پێویسته تایبه‌تمه‌ندی و پیرۆزی ئه‌م مانگه له‌به‌ر چاو بگرن، و شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی و پیرۆزی ئه‌م مانگه نه‌گونجێت.
4. رێنمایی تایبه‌ت به مزگه‌وت و مامۆستایانی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌رچووه پێویسته هاوكاری جێبه‌جێ كردن و پراكتیزه‌كردنی ناوه‌رۆكی بدرێت.
5. هه‌ر مه‌راسیمه‌كی تایبه‌ت به‌م یاده بێت له‌گشت پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كاندا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یانیش به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئه‌وقاف به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
6. داواكارین په‌یوه‌ندیداران له یه‌كه ئیدارییه‌كان سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچونی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن.
لێژنه‌ی باڵای چالاكیه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
(1439ك – 2018ز)
============================================
رێنماییه شه‌رعییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
بۆ ساڵی (1439ك – 2018ز)
1. پابه‌ندبوونی ته‌واو به ئیمساكییه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توا په‌سه‌ند كراوه.
2. وه‌عزه‌كانی پاش عه‌سر كاته‌كانی چرو پڕ‌و شه‌رعی‌و گونجاوبن و له (25) خوله‌ك زیاتر نه‌بن، و پێویسته مامۆستایان باس له ئاسانكردنی ئه‌م مانگه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی نرخ و خه‌رجییه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پشتیوانی له رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن كه به‌زمانی به‌رۆژووه‌وه به‌رگری له كوردستان ده‌كه‌ن.
3. بۆ مه‌راسیمی نوێژه‌كان و ته‌راویح و وه‌عزه‌كان ته‌نها میكرۆفۆنی ناو مزگه‌وت به‌كار ده‌هێنرێت جگه له نوێژی جه‌ژن و وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی.
4. كه‌باری پارشێو له رۆژانی ره‌مه‌زان بۆ ماوه‌ی دیاری كرا‌و به‌پێی ناوه‌رۆكی ئیمساكییه‌كه كه له (4 - 5)خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.
5. پاش بانگی عیشا و ته‌راویح كردن مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن تاكاتی ده‌ست پێكردنی كه‌باری پارشێو، جگه له شه‌وانی (لیله القدر) كه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه.
6. ته‌نها پێش نوێژ و وتارخوێن یان پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه بۆی هه‌یه (وه‌عز و پێش نوێژ و ته‌راویح) بكات و جگه له كارمه‌ندی مزگه‌وت كه‌س بۆی نییه هیچ جۆره چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات.
7. ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان و چۆنیه‌تی راگرتنی حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
8. به‌دواداچوونی بینینی مانگ بۆ دیاری كردنی رۆژی یه‌كه‌م و كۆتارۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ده‌بێت له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
9. دواكارین بانگه‌كان له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له میدیا‌و كه‌ناڵ و رادیۆكان په‌خش بكرێن.
10. ئه‌م رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر تا سه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لێژنه‌ی باڵای چالاكیه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
(1439ك – 2018ز)
PM:05:24:14/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت