له سلێمانی بایكۆتی ده‌وام بۆ مووچه ده‌ستیپێكرده‌وه
فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی کارودەستەری کۆمەڵایەتی بایکۆتی دەوامیان کرد
وێستگهنیوزـ
له سلێمانی دژی دواكه‌وتنی مووچه كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بایكۆتی كاره‌كانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه داوا ده‌كه‌ن ده‌وامی هه‌فته‌یان بۆ كه‌مبكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئه‌مڕۆ 6ی ئایاری 2024ه، تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌پێی نوێته‌رین لێدوانی محه‌مه‌د شیاعی سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه له راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ و هه‌نگاوه‌كانی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
AM:09:56:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 15660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت