كه‌شناسێك: له‌م ناوچانه ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد هۆشداری دا له‌وه‌ی سبه‌ینێ به‌تایبه‌تی له سه‌نته‌ری شاری ھه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ و به‌ھێز هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ناجێگیری دۆخی به‌رگه‌ھه‌وا، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 5/5/2024 له‌نێوان كاته‌كانی به‌یانی بۆ نیوه‌ڕۆ له‌ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر ئاسمان به زۆری ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه ھه‌ور و ناوبه‌ناو ھه‌وره بروسكه و تاوه باران له‌شوێنی جیاجیادا چالاك ئه‌بێت له‌نێویاندا ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕ و به‌ھێز ئه‌بێت به‌تایبه‌ت له سه‌نته‌ری شاری ھه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و وه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له شه‌قامه‌كان و ناوچه نزمه‌كاندا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌ناوچه‌كانی دیكه كه‌ش و له‌و مه‌ودایه‌دا سه‌قامگیر ئه‌بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له نێوان كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره له‌ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه و باكووری گه‌رمیان و سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین ئه‌گه‌ری چالاكبوونی ھه‌وره بروسكه و تاوه ته‌رزه بارانی رێژه جیاجیا ئه‌بێت له‌ھه‌ندێ شوێندا و مه‌رج نیه ھه‌موو شوێنێك بگرێته‌وه".
ئاراس جه‌بار پێشبینی كردووه كه "له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌گه‌ری باران لاواز ئه‌بێت.
PM:06:45:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 7132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت