یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاری كرا
وێستگه نیوز –
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان مانگ نه‌بینراوه.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ وتی: "به‌وهۆیه‌وه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 2018/5/16 ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه".
وتیشی: "رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/5/17 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه".
PM:07:14:15/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 13966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت