قایمقامیه‌تی هه‌ولێر رێنماییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رێنماییه‌كانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك رێنماییه‌كان پێشێل بكات، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "له مانگی ره‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كان ده‌توانن كراوه بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێزه ئه‌منییه‌كان به درێژایی شه‌وانی ره‌مه‌زان چاودێریی دۆخی ئه‌منیی ناوشار ده‌كه‌ن".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مانگی ره‌مه‌زان وتی: "به‌بێ هیچ زیادكردن و مۆڵه‌تێك كه ساڵانی رابردوو له رێگه‌ی پارێزگاوه ده‌كرا، خاوه‌ن چێشتخانه‌كان ده‌توانن خواردنگه‌كانیان بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "مه‌رجی كردنه‌وه‌ی خواردنگه‌كان ته‌نیا داپۆشینی شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌كه و هێشتنه‌وه‌یه‌تی به درێژایی رۆژانی جه‌ژن".
وتیشی: "له چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له رۆژانی جه‌ژندا، گرفتی كه‌میی خواردنگه له‌ناو شاردا هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه كحولییه‌كانیش قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕوونی كرده‌وه: "چێشتخانه چوار ئه‌ستێره‌یی و پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كان ئاساییه، به‌ڵام دووكانه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی كردنه‌وه‌یان به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان پێ نادرێت".
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك رێنماییه‌كان پێشێل بكات رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه.
PM:09:45:15/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 2374
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت