واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی لیوای پیاده له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاریكرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو موچەی مانگی نیسانی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش ده‌کرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرایكرد، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ده‌شڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوه‌و بانکەکانی ئاگادارکردوەتەوە،کە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤، موچەی مانگی (٤)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تائێستا حكومه‌تی به‌غدا موچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌وانه نه‌كردوه‌و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت كه لیستی موچه‌یان بۆ به‌غدا ناردوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌غدا چاوه‌ڕوانه، ده‌بێت له‌سه‌ر بریاری دادگای فیدراڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش بخرێنه چوارچێوه‌ی سیستمی "ته‌وتین" و به كارتی بانكی موچه‌كانیان وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوه.
PM:04:17:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت