له هه‌ولێر دوو كرێكار به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه گیانیان له ده‌ستدا
وێستگهنیوزـ شاهین فوئاد
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، له گوندی قوشاغڵوی ده‌شتی هه‌ولێر دوو كرێكار له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌كاتی كاركردن له زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی به‌هۆی هه‌وره‌وه بروسكه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2024، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی له گوندی قوشاغڵوی دەشتی هەولێر دوو كرێكار له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه گیانیان له ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییەکانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، تەمەنی یەکێک لە کرێکارەکان 28 ساڵ بووە و ئەوەی دیکەشیان 21 ساڵ بووە، لەئێستاشدا تەرمەکانیان گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی هەولێر.
PM:01:37:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت