نوێترین زانیاری له‌سه‌ر شه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی هه‌ولێر
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند له شه‌ره‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ره‌كی به‌هاری نوێ له هه‌ولێر، سێ كه‌س برینداربوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌قیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر به ویستگە نیوز-ی راگه‌یاند: کاتژمێر ٧:٠٨ خولەکی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەلایەن هاوڵاتیانه‌وه ئاگادارکراوەوە بە بونی روداوی تەقەکردن و شەڕ لە گەڕەکی بەهاری نوێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا.
ده‌شڵێت: دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر شەڕەکە ١٩کەس لە هەردوولادا دەستگیرکراوەو سێ کەسیش برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه دووان له برینداره‌كان بە چەقۆ و دانەیەک بە فیشەک برینداركراون و ئەوەی بە فیشەک بریندارکراوە دوو فیشەک بەر ڕانی کەوتوە و گوستراوهتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجینسی.
وتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كانیش بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌و ده‌ستیشان به‌سه‌ر سێ کلاشینکۆفدا گرتوه.
PM:11:19:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت