كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وردبینی داهاتی كۆمپانیاكانی مۆبایل دێته عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له گرنگترین كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راسته‌وخۆ وردبینی له داهاتی كۆمپانیاكانی مۆبایل ده‌كات كه له عێراق كارده‌كه‌ن.
دكتۆر عه‌لی موئه‌ید سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كۆمپانیای KPMG كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وردبینی، ده‌ست ده‌كات به وردبینیكردنی داهاتی كۆمپانیاكانی مۆبایل له عێراق له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو 2017 تا 2022".
دكتۆر عه‌لی موئه‌ید ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی عێراقه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆدزینه‌وه له باج له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت مافه داراییه ته‌واوه‌كانی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆمپانیای KPMG ناوبانگێكی جیهانی به‌رچاوی هه‌یه له بواری وردبینی دارایی و ژمێریاری، هه‌روه‌ها له ریزی چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهاندایه كه خزمه‌تگوزاری وردبینی و ژمێریاری پێشكه‌ش به كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له رێگه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه ئامانجی دڵنیابوونه له وردبینی داهاتی كۆمپانیاكانی مۆبایل و دڵنیابوون له پابه‌ندبوونیان به یاسا و رێسا داراییه كارپێكراوه‌كان له عێراق.
سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ، به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كان و دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی وردبینی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكان له باره‌گای ده‌سته ئه‌نجامدراوه.
راشیگه‌یاندووه كه KPMG پلانی خۆی بۆ وردبینیكردنی داهاتی كۆمپانیاكانی مۆبایل پێشكه‌ش به دهسهتهكه كردووه كه بریتییه له شیكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیاكان، دڵنیابوون له ره‌وایی و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و رێكاره ژمێریارییانه‌ی كه په‌یڕه‌و ده‌كرێن و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌رۆشی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت مافه داراییه ته‌واوه‌كانی له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ته له‌م كه‌رته گرنگه‌دا.
PM:11:59:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت