بانگه‌شه‌ی پارتی به وتارێكی بارزانی له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوزـ
پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به وتارێكی مه‌سعود بارزانی ده‌ستپێده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2018، پارتی دیموكراتی كوردستان به وتارێكی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 183ـی حزبه‌كه ده‌ستپێده‌كات و كاندیده‌كانی كه ژماره‌یان 100 كه‌سه، به ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌ناسێنێت.
رێوره‌سمه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و ده‌ستپێكردنی كه‌مپینه‌كانی بانگه‌شه‌ی پارتی هاوكاتی ساڵڕۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوله كه پێش57 ساڵ له ساڵی 1961 به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی دژی رژێمی ئه‌وكاتی عیراق ده‌ستیپێكرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018 به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی 27 قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی و 11 كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێنی به ده‌نگده‌رانی داوه پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.
PM:04:10:11/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2553
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت