سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له شاندێكی سێناتی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندی سێناتی ئه‌مریكا، پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم دووپات كرده‌وه، جه‌ختیش له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئایاری 2024 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كرد كه له سێناتۆر تێد به‌د و سێناتۆر جۆنی ئێرنتس پێكهاتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌لینا ڕۆمهناوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و مارك سترۆ كونسوڵی گشتی له هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافه ده‌ستووریی و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "شاندی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی پشتیوانیی به‌رده‌وامی ئه‌مریكای كرد، به‌تایبه‌تی له پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه‌دا. جه‌ختیشی له "گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له سیسته‌می فیدراڵی و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان" كرده‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه، به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان و پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كرایه‌وه".
PM:03:02:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت