مه‌سعود بارزانی له وتاره‌كه‌یدا وتی: له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاردا، هه‌ندێك لایه‌ن خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی كه پارتی نه‌مێنێت، به‌ڵام نه‌یانزانی كه پارتی ده‌بێت به حزبی ژماره یه‌ك، بۆئه‌وه‌ی كوردستان به‌هێز بێت ده‌بێت، پارتی به‌هێز بێت بۆ بونیادنانی حوكمڕانیی باش، بۆیه ده‌بێت له 30ی ئه‌یلول نه‌هێڵن خه‌ونی ناحه‌زان بێت دی و ئاڵای به‌رخۆدان و پارتی و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت به‌رز رابگرن.
وتیشی: داوای برایانه‌تان لێده‌كه‌م هه‌ڵبژاردنێكی ئارام ئه‌نجام بده‌ن، نه‌ك ته‌شهیر به كه‌س نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ڵامی كه‌س نه‌ده‌نه‌وه و به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، باسی سه‌روه‌رییه‌كان و داستانه‌كان و سه‌روه‌رییه‌كان بكه‌ن، باسی كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ن و باسی خه‌ڵكی تر مه‌كه‌ن، باسی ئه‌و ئارامی و ئاسایشه بكه‌ن كه له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، باسی ئه‌وه بكه‌ن كێ داعشی تێك‌شكاند.
بارزانی راگه‌یاند: باسی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه، پلانی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری ده‌گرت و خه‌ڵكێكی تر له كوردستان حوكمیان ده‌كرد، به‌ڵام پارتی پیلانه‌كه‌ی تێك‌شكاند و دڵنیابن له‌مه‌ودوا هه‌ر پیلانێكی له‌وجۆره تێكده‌شكێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه قسه‌ی بێ كردار زۆر ئاسانه، به‌ڵام نابێت وه‌ك پارتی به‌ڵێنی بێ كردار بده‌ین، به‌بیر خه‌ڵكه‌كه بهێننه‌وه له‌كاتی راپه‌ڕین، كێ باسی له هه‌ڵبژاردنی بۆ خه‌ڵك كرد و وتی واز له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بهێنن و ده‌ستوری بین.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا داوای له لایه‌نگرانی پارتی كرد به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ پێشه‌وه بڕۆن و سه‌ر دانه‌نه‌وێنن.
ده‌قی وتاری بارزانی له یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:
ئه‌مڕۆ 11ی ئه‌یلووله، ساڵیادی شۆڕشێكی مه‌زن و سه‌رتاسه‌ری گه‌له‌كه‌مان، به رابه‌رایه‌تی جه‌نابی بارزانی نه‌مر. له پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و خه‌بات و ده‌ستكه‌وت و ئازادییه‌ی ئێستا هه‌یه، درێژه پێده‌ری ئامانج و به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلووله. كه شۆڕشێكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌كداری و فكری بوو. شۆڕشێك بوو، كه مێژووییه‌كی تازه‌ی درووستكرد. ئومێدی خسته دڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. شۆڕشێك بوو، قه‌ڵایه‌كی درووستكرد له ناوچه‌كه بۆ ئازادیخوازان و دیموكراتیخوازان. شۆڕشێكه، كه‌س نه‌یتوانی خاڵی بچو‌وكیش له سه‌ری بگرێت، كه له مێژووی خه‌باتییدا بۆ یه‌ك رۆژ و یه‌ك جاریش په‌نای نه‌برده به‌ر كارێكی خیلافی یاسا یان به نامه‌ردی. هه‌موو خه‌باتی به مه‌ردایه‌تی و سه‌ربه‌رزی كرد. به پێویستی ده‌زانم له‌و یاده پیرۆزه‌دا، سڵاو بۆ شه‌هیدانی شۆڕشی ئهیلوول بنێرم. سڵاو بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی ئێستا له ژیاندا ماوون. هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه چوونه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تی خودا و له ژیاندا نه‌ماوون. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌مووی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه. خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و به‌رهه‌می قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌یه. سڵاو بۆ گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازی كوردستان.
هه‌ڤاڵان..
پارتی دیموكراتی كوردستانیش له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، له ساتی دامه‌زراندنی و له شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، ئامرازێك بووه بۆ به‌دیهێنانی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی میله‌ته‌كه‌مان. جێگه‌ی خۆشحاڵییه، له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا، گه‌له‌كه‌مان به بڕوا به بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌چێت. ئێستاش پارتی دیموكراتی كوردستان، له پێناو بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز به پشتیوانی خوای مه‌زن و به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان و به هیمه‌تی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به ئومێدێكی زۆر به توانای گه‌نجان به بڕوایه‌كی به‌هێز به ده‌ست و بازووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و به به‌ره‌كه‌تی خوێنی شه‌هیدان ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
خۆشه‌ویستان.. هه‌ڤاڵان..
له ئایاری رابردوو، هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش بۆ په‌رله‌مانی فیدراڵی بوو له به‌غدا. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، سوپاسی بێپایانم بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان به تایبه‌تی بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی، كه هیمه‌تێكی زۆرتان كرد.
هیمه‌تێكی زۆرتان كرد و نه‌تانهێشت خه‌ونی ناحه‌زان بێته‌دی. زۆرێك هه‌بوون به‌ته‌مای ئه‌وه بوون، كۆتایی پارتی ببینن، نه‌یانزانی پارتی ده‌بێته حزبی ژماره یه‌ك له ئاستی عێراقدا.
سوپاس بۆ خوای گه‌وره و سوپاس بۆ ئێوه هه‌ر به‌و ئومێد و بڕوایه‌وه و هه‌ر به فیداكاری و دڵسۆزی و پابه‌ندی ئێوه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌چین، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیش به‌هێز بێت، ده‌بێت پارتی به‌هێز بێت. بۆ بنیاتنانی حوكمڕانی باش، بۆیه له‌سه‌ر ئێوه‌یه هیمه‌ت بكه‌ن و جارێكی دیكه نه‌هێڵن خه‌ونی ناحه‌زان بێته دی و جارێكی دیكه ئاڵای پارتیتان و ئاڵای به‌رخودان و ئاڵای شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت به‌رز رابگرن.
هه‌ڤاڵینه...
داواتان لێده‌كه‌م، داوای برایانه‌تان لێده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنێكی ئارام ئه‌نجام بده‌ن. نه‌ك نابێت ته‌شهیر به‌كه‌س بكه‌ن، كاتی خۆتان به خه‌سار نه‌ده‌ن و وه‌ڵامی ته‌شهیری كه‌سیش نه‌ده‌نه‌وه. رێز له یاسا بگرن و ئارامی بپارێزن و خه‌ڵك بێزار نه‌كه‌ن. ناشبێت به‌ڵێنی وا بدرێت كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، باسی ده‌ستكه‌وته‌كان بكه‌ن و مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌مه‌ندتان هه‌یه، سه‌دان ده‌ستكه‌وت و داستانتان هه‌یه. ئه‌وه باس بكه‌ن. باسی خه‌ڵكی دیكه نه‌كه‌ن. باسی كه‌موكوڕی خۆمان و دهستكهوتهكانیش بكه‌ن. باسی ئاسایش و سه‌قامگیری بكه‌ن كه له وڵات به‌رقه‌راره. ئه‌مه به شه‌ونخوونی هاتووه‌ته دی و له خۆڕا نه‌هاتووه. به شه‌ونخونی كوڕ و براكانتان به‌دیهاتووه. باسی پڕۆژه‌كان بكه‌ن، كه جێبهجێكراوون. باسی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته بكه‌ن، كه به‌ده‌ستهاتوون. باسی ئه‌وه بكه‌ن، كێ داعشی تێك‌شكاند. هه‌ر له‌م نزیكانه باسی ئه‌وه بكه‌ن و به بیری خه‌ڵكی بهێننه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌بوایه، پیلانی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری ده‌گرت و ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی دیكه له اههولێر حوكمیان ده‌كرد. هه‌موو كوردستان له ژێر داگیركاریدا ده‌بوو. به‌ڵام به خوێنی رۆڵه‌كانی ئێوه و به هیمه‌تی پارتی پیلانه‌كه سه‌ری نه‌گرت و تێكشكا. دڵنیا بن له‌مه‌ودواش هه‌ر پیلانێكی له‌و جۆره تێكده‌شكێت و سه‌رناگرێت.
قسه‌ی بێ كردار زۆر ئاسانه، به‌ڵام قسه ده‌بێت كرداری له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ك پارتی نابێت فێری ئه‌وه بین به‌ڵێن و قسه‌ی بێ كردار به كه‌س بڵێین و باسی بكه‌ین. به بیری خه‌ڵكه‌كه بهێننه‌وه، له كاتی راپه‌ڕین كێ باسی هه‌ڵبژاردنی كرد و باسی دیموكراسییه‌تی كرد له‌م وڵاته‌دا، كه ده‌بێت واز له شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی بهێنین و به‌ره‌و شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری بچین، كێ بوو ئه‌مه‌ی به خه‌ڵكه‌كه وت.
هه‌ڤاڵان..
ئه‌گه‌ر پارتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و دڵنیام (انشاألله) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بێت، دڵنیا بن، حكومه‌تێكی به‌هێز درووست ده‌كرێت، بتوانێت چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدات و گۆڕانكاری له هه‌موو بوارێكدا بكات. به‌ڵێنی گه‌وره ناده‌ین، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین، هه‌رچی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی ئێوه ده‌یكه‌ین. به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ین راستگۆ بین له‌گه‌ڵتان و سازش له‌سه‌ر مافه‌كانتان نه‌كه‌ین.