قوباد تاڵه‌بانی: دواخستنی له‌وه زیاتری هه‌ڵبژاردن زیانی گه‌وره به شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سێناتی ئه‌مریكا، دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: "دواخستنی له‌وه زیاتری هه‌ڵبژاردن، زیانی گه‌وره به شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی كرد له وه‌فدێكی سێناتی ئه‌مریكا كه پێكهاتبوو له سیناتۆر تێد باد، سیناتۆر جۆنی ئێرنتس و وه‌فدێكی یاوه‌ریان و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ كران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی شه‌مه (4ی ئایاری 2024) به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر یه‌كه له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌و وڵاته‌ش له هه‌رێم ئاماده‌ی بوون. وه‌فده‌كه‌ی سێنات پشتگیری ئه‌مریكایان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد سه‌ردانه‌كه‌یان نیشانه‌ی پابه‌ندیی ئه‌مریكایه به گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، سوپاسی پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش له رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی ئاسایشی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌وپێیه‌ی هێشتا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆسه‌ر ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرا. قوباد تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستی خۆی و یه‌كێتی بۆ وه‌فدی میوان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند؛ هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه دواخستنی له‌وه زیاتری هه‌ڵبژاردن، زیانی گه‌وره به شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و جگه له‌وه‌ش پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێم ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌ره‌وپێشچوون له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌یه".
وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌م كێشه‌یه و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
PM:04:09:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت