وه‌فدێكی (TBI) ده‌چێته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ وه‌فدێكی بانكی بازرگانیی عێراق ((TBI) سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
فازل نه‌بی، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی بانكی TBI له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
فازل نه‌بی بۆ رووداو وتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنه‌كاندا له به‌غدا نزیكبوونه‌وه‌ی دروستكردووه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌وتینكردنی مووچه له رێگه‌ی بانكی TBIیه‌وه".
وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی TBI پێیوتم كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فشاری كردووه ته‌وتینكردنی مووچه ته‌واو بكه‌ین. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی TBI وتی، سوودانی رایگه‌یاندووه نایانه‌وێت مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تائێستا عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من نه‌داوه".
روونیشیكرده‌وه كه "ته‌وتینكردنی مووچه له رێگه‌ی بانكی TBIیه‌وه ئاسانتره و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی TBI پێیوتم، ئه‌گه‌ر پێویست بكات 500 فه‌رمانبه‌ر ده‌نێرمه كوردستان بۆ ئه‌و بابه‌ته".
فازڵ نه‌بی ده‌ڵێت: "فشارێك له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست به ته‌وتینكردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت، ئه‌وا ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان راده‌گرن".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌و فشاره‌ی هه‌یه گرفت بۆ مووچه‌ی مانگی چوار دروست ناكات و مووچه‌ی مانگی چوار ده‌نێردرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، گرفت بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه دروست ده‌كات".
فازڵ نه‌بی راشیگه‌یاند كه "عێراق داوای داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرفته‌كانی به‌رده‌م مووچه‌ی مانگی چوار. عێراق داوای 905 ملیاری دینار داهاتی ناوخۆی دوو مانگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
PM:04:43:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت