وتیشی: "كاركردن له بواری سیاسی‌دا سه‌ختیی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا ده‌كات كه بمێنینه‌وه ئامانجه پیرۆز و گرنگه‌كانه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئێوه‌دا ده‌بینینه‌وه".
راشیگه‌یاند کە "ئه‌م كوردستانه ئه‌وه نییه كه باووباپیرانمان خه‌باتیان بۆ كردوه، هاوڵاتیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌رچه‌نده هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام بێكاری زیادی كردوه، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زیاتره، بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه، چونكه بۆ ئارامی و بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و بژێویی خه‌ڵك و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه".
وتیشی: "ئێمه ده‌توانین له رێگای گفتوگۆی زیاتری سیاسی، ئێمه ده‌توانین ئارامی بۆ گه‌له‌كه‌مان دابین بكه‌ین، ئه‌مه په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌پگه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لاله و كار ده‌كه‌ین بۆ ئارامیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وكاته‌ش خوشگوزه‌رانی دێته‌كایه‌وه".
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، دواتر په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ بده‌ین و له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه داخراوه‌كانه‌وه بتوانین 50 هه‌زار هه‌لی كار بڕه‌خسێنن، ئه‌مه جگه‌له ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ژنان تا بزانن ئه‌وانیش هه‌لی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
وتیشی: "بۆیه ئێمه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و پلانمان هه‌یه كاتی چاوه‌ڕوانیكردن له فه‌رمانگه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و وا ده‌كه‌ین خه‌ڵك راسته‌وخۆ ده‌ستی بگات به خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینه‌وه و ئەو کارە لە پێشەنگی کارەکانمانە".
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی: ئێمه هیچ كات له ره‌خنه‌ی دژه‌كانمان ناترسین و به ناحه‌ق مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ دژه‌كانمان نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر كارێكی گرنگ كرابێت، ئه‌گه‌ر دۆزی كورد هه‌نگاوێكی نابێت، ئه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كردویه‌تی، كاتێك باسیش له ئازادی راده‌بڕین و رای جیاواز و مافی ژنان ده‌كرێت، ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتی له پێشه‌نگدا بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هیچ نه‌ماوه بیكه‌ین، به‌ڵكو زۆر هه‌ڵه و ناڕێكی هه‌یه كه ده‌بێت بیخه‌ینه‌وه سه‌ر راستییه‌كان، بۆیه گه‌ر هه‌نگاوێكی گرنگ نرابێت، یه‌كێتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی گرنگ مابێت، بێگومان یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
وتیشی: "هێزه سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستان یان گۆڕانكارییان پێ ناكرێت یان به گۆڕانكاری رازی نین، خه‌ڵكی ئه‌گه‌ری زۆری تاقیكردوهتهوه، ئێمه‌ش رێگر نه‌بوین له‌وه‌ی خه‌ڵك چیان ده‌وێت هه‌ڵیبژێرن، به‌ڵام تاكه هیوا له رۆژه سه‌خته‌كانی كوردستان، یه‌كێتی بووه و هه‌ر یه‌كێتی ده‌بێت.
سەرۆکی لیستی یەکێتی راشیگەیاند: ئێمه چاكسازییه‌كی سه‌رتاسه‌ریمان ده‌ستپێكردوه و ده‌بێت ته‌واوی بكه‌ین، به ئه‌قڵیه‌تێكی نوێ و سه‌رده‌مییانه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان ببڕین، ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه هیچ حزبێك نییه بێ كه‌موكورتی بێت، ئێمه‌ش كه‌موكورتیمان هه‌یه، ئێمه هێزێكی سروشتین و ره‌گ و ریشه‌مان داكوتیوه و به خه‌می میلله‌ته‌كه‌مان گه‌وره بوین.
داواشی له لایه‌نگرانی كرد ده‌نگ به رێبازه‌كانی مام جه‌لال بده‌ن و وتی: "له‌گه‌ڵتانین و له‌گه‌ڵمان بن و رۆژی 30ی ئه‌یلول ده‌نگ به لیستی یه‌كێتی بده‌ن".