چوار رێنمایی بۆ رۆژووهوان له رهمهزاندا
وێستگه نیوز ـ
لە مانگی رەمەزاندا پێویستە رێنماییە پزیشكییهكان لەیاد نهکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ رۆژوودا پارێزگاری لە تەندروستی جەستەمان بکەین.
لێرهدا چوار رێنمایی گرنگ بۆ رۆژووانان دهخهینهڕوو كه پێویسته پهیڕهوی بكهن:
1- پێویستە لە شەودا بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، بەڵام ئاگاداربە لە کاتی ژەمە خۆراکیەکاندا نهبێت، بەڵکو لە نێوانی ژەمی ئێوارە و پارشێودا، بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە و کرداری هەرس چالاکبێت.
2- رۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم راهێنانی وەرزش ئەنجام بدە، لایەنی کەم 30 خولەک، دوای دوو کاتژمێر تێپەڕین بەسەر خوانی ئێوارە.
3- لە دوای بەربانگ بەشێوەیەی زۆر نان مەخۆ، بەجۆرێک قورسایی بچێتە سەر گەدەت، بەڵکو بڕێکی ئاسایی، دواتریش میوە و چەرەس بخۆ، هاوکات بە هێواشی بیخۆ و دوای نانی ئێوارەش راستەوخۆ مەخەوە.
4- پسپۆڕان رێنوێنی رۆژوهوانان دەکەن کە دووربکەونەوە لە خواردنەوە گازیەکان، بەتایبەت لە پارشێواندا، چونکە بڕێکی زۆر شەکر و کالۆری تیادایە، زیاتر تینوت دەكات.
هــ. ر
AM:08:45:21/05/2018
ئهم بابهته 3968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت