"قوباد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 260 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌ راگیراوه‌كان ته‌رخانكردووه"


وێستگه‌ نیوز –
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 260 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌ راگیراوه‌كانی‌ سنووره‌كه‌یان ته‌رخانكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ "قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 260 ملیار دیناری بۆ ته‌واكردنی پرۆژه‌ راگیراوه‌كانی گه‌رمیان ته‌رخانكردووه‌ كه‌ ساڵی پار له‌ساڵیادی به‌قه‌زابوونی كه‌لاردا به‌ڵێنی دا".

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ده‌ڵێت: "ئێستا 100 ملیار له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ خه‌رجكراوه‌ و 160ملیاریش دانراوه‌ بۆ ته‌واوكردنی رێگای جوت سایدی كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت".

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان پرۆژه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ی‌ به‌مشێوه‌یه‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

*رێگایی كفری- سه‌نگاو

*به‌شی یه‌كه‌می رێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان

*رێگایی كه‌لار- رزگاری

*رێگای پشتێنه‌ی كه‌لار

*پرۆژه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران

*قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له‌ كفری

*پرۆژه‌ی پردی گرده‌گۆزینه‌

*به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ نوێكان

*پرۆژه‌ی قۆناغی دووه‌می كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان

*پرۆژه‌ی رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ھه‌وڵدان بۆ ته‌واوكردنی رێگای جوت سایدی كه‌لار – كفری.


PM:01:47:10/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 38155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو