قوباد تاڵه‌بانی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆی له پێشینه‌ی كاره‌كانم بووه
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆی له پێشینه‌ی كاره‌كانی بووه و توانیویانه چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دیاری بكه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆی له پێشینه‌ی كاره‌كانم بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای دیراسه و به‌دواداچوونی یاسایی توانیمان چاره‌سه‌ری گونجاو دیاری بكه‌ین و بڕیار له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت بده‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ته‌ملیك كردنی ئه‌و خانووه بێ تاپۆیانه كه هیچ به‌راییه‌كیان نییه، به‌ڵام هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كیان بۆ دابین كراوه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌وخێزانانه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێن و ساڵه‌های ساڵه نه ده‌توانن مامه‌ڵه‌یان پێوه بكه‌ن، نه ده‌توانن نۆژه‌نیشی بكه‌نه‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بۆیه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ته‌ملیكیان بكه‌ین بۆیان".
راشیگه‌یاندووه كه "پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم توانیبێتم به‌و كاره خزمه‌تیان بكه‌ین، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
PM:01:04:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5238
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت