قوباد تاڵه‌بانی: مه‌به‌ستمانه پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان زانكۆكان و كۆمپانیاكان هه‌بێت
وێستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستیانه پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌بێت له نێوان زانكۆكان و كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر ببوژێنینه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/9/2017 به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مه‌ڕاسیمی ستایشكردنی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان بۆ خولی چواره‌می پڕۆگرامه‌كه كه به به‌شداری 850 خوێندكار و زیاتر له 100 كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت بوو، به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وته‌یه‌كی پیشكه‌ش كرد، تیدا وێڕای سوپاس و ستایشی كۆمپانیاكانی به‌شدار بوو، ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی و هۆكاری جێه‌به‌جێكردنی ئه‌و پڕۆگرامه كرد و وتی: "سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆگرامه به هه‌نگاوێكی زۆر بچوك ده‌ستمان پێكرد و به به‌شداری ته‌نها 27 خوێنكار، به‌ڵام له ئێستادا خۆشبه‌ختانه زیاتر له 850 خوێندكار و 100 كۆمپانیا له‌م خوله به‌شدارن".
وتیشی: "مه‌به‌ست له پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان، دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان زانكۆكانی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت و له‌وێشه‌وه بره‌ودان به كه‌رتی تایبه‌ت به ده‌ستی كاری خۆماڵییه".
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه "حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی زیاتر گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ته و بره‌ودان به ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له كۆمپانیاكان كرد كه به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان و "به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ره‌وشه‌ی كه له ساڵی 2014وه رووی كردۆته هه‌رێمی كوردستان كاتیه و تێده‌په‌ڕێت و پشتبه‌ست به چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت له ئێستاشدا به‌ره‌و باشتر رۆشتوه و ده‌ڕوات".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت خوێندكار متمانه‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر بێت و ده‌بێت حكومه‌ت هاوكار بێت له و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌وڵی دامه‌زراندن بده‌ن له كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌وانیش هاوكاری حكومه‌ت بن".
له كۆتایی قسه‌كانیدا دووباره سوپاسی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كرد كه به شدار بوون و ستایشی ئه‌رك و ماندوو بونی خاتوو دیلان ئاكره‌یی كرد كه به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌كه‌یه و توانیویه‌تی بیگه‌یه‌نێته ئاستێكی زۆر باش.
دواتر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌و پڕۆگرامه دا كه سوود به خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ خوێندكاران ده‌ڕه‌خسێنێت.
وتیشی: "لایه‌نی پراكتیكی زۆر گرنگه و ته‌واوكه‌ری ئه‌و زانسته‌یه كه له زانكۆكان و په‌یمانگاكان به شێوه‌یه‌كی شه‌فه‌هی ده‌یخوێنن، بۆیه جگه له‌وه‌ی له رووه ئابوورییه‌كه‌وه سودی هه‌یه، له ڕووه زانستیه‌كه‌شه‌وه توانای زانستی خوێندكاران باشتر ده‌كات".
دكتۆر یوسف گۆران له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌موو وڵاتانی جیهان له ئێستادا گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت، چونكه حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت به بێ به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
وتیشی: "له وه‌زاره‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه توانای خوێندكاران په‌ره‌ی پێبدرێت و له بازاڕی خۆماڵی سودی لێوه‌ربگیرێت، ته‌نانه‌ت گۆڕانكاری گه‌وره‌مان له سیسته‌می وه‌رگرتن له زانكۆكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار بتوانێت له‌و به‌شه بخوێنێت كه ئاره‌زووی لێی هه‌یه".
دواتر ده‌رگای پرسیار و پێشنیار كرایه‌وه و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ڵامی هه‌موو بۆچوون و پرسیاره‌كان درایه‌وه.
له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش سوپاسنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا به خاوه‌ن و نوێنه‌ری كۆمپانیاكان.
دواتر خاتوو دیلان ئاكره‌یی به‌ڕێوبه‌ری گشتی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان له لێدوانێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردنی خوێندكاران و له ساڵانی ئاینده‌ش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌لی كاری زیاتر بۆ خوێندكاران بڕه‌خسێنن به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و كۆمپانیاكان.
PM:08:19:12/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3287
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت