قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز –
به بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژووبوونی ئێزدیانه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزدییه‌كان كرد و هیواداره كۆتایی به نه‌هامه‌تیه‌كانیان بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی رۆژوی ئێزدیان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی په‌یڕه‌وانی ئاینی ئێزدی ده‌كه‌م".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "به‌و هیوایه‌ی رۆژویان قبوڵ و جه‌ژنیشیان پیرۆزبكه‌ن و كۆتایی بێت به‌و نه‌هامه‌تییه سه‌خته‌ی كه ئه‌وان چه‌شتویانه و به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵی خۆیان".
ئێزدییه‌كان له سەرتاسەری جیهاندا ڕۆژانی 12-13-14ی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو بوون و ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 2017/12/15 جەژنی ئێزدییانە.
PM:02:13:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 11394
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت