هادی عامری له باشوری كه‌ركوكه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه كرد
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در داوا ده‌كات هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه له دۆخێكی تایبه‌ت و له‌دوای مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه كۆنتڕۆڵیان كردووه.
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در سه‌ردانی ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوكی كردوه‌و به‌پێی نوسینگه‌كه‌ی عامری به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه و به‌ناوی عامرییه‌وه وتویه‌تی: "پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه كه له به‌رواری 9ی حوزه‌یرانی 2014دا له‌ژێر ده‌ستی سوپای عیراقدا بووه و كه‌وتونه‌ته‌ده‌ست پێشمه‌رگه".
عامری رایگه‌یاندووه: "ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌وتونه‌ته ژێر ده‌ستی داعش، به‌ڵام له‌وكاته سوپای عیراق به دۆخێكی جیاواز و تایبه‌تدا ده‌ڕۆیشت، بۆیه ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕوڵ كرا."
ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه "گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عیراق بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌شێكه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئه‌و سوپایه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كات."
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له‌دوای گرژبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌زارن پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كاندا جێگیر كراون و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌شه‌وه شه‌ش هه‌زار پَشمه‌رگه‌ی دیكه گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كانی كه‌ركوك.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه هه‌زاران پێشمه‌رگه و هێزی ئاسایش له شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری جێگیر كراون.
شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له كۆكردنه‌وه‌ی هێز و جموجوڵی سه‌ربازیی هێزه عیراقییه‌كان له باشوری كه‌ركوك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه هێزه‌كه‌ی عیراق به تانك و تۆپ و ئۆتۆمبیلی هامفی و هاوه‌نه‌وه هاتونه‌ته ئه‌و ناوچانه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ساڵی 2014 و دوای داگیركردنی چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، چووه‌ته شاری كه‌ركوك و به‌رگریی له ئاسایشی ئه‌و شاره كردوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌و رێكخراوه.
له‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی 2017ی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی بۆ سزادانی هه‌رێم گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان.
له‌دوای ریفراندۆمیش چه‌ند جارێك به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان داوای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كردوه، به‌ڵام مه‌رجی به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش رایگه‌یاندوه كه خوازیاری ئەوە نییە په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ی دیكه ببات و ناخوازێت ناچار بێت هێرشێكی راسته‌قینه بكاته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ر.ع
PM:08:54:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 183911
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت