هادی عامری لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی کۆبوەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌وه‌ و تاووتوێی شه‌ڕی دژی داعش و دوو بڕیاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی په‌رله‌مانیان كرد دژی ریفراندۆم و لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.

میدیا فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌سه‌ر بانگهێشتی خۆی هادی عامری، سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شدی شعبی له‌ شاری به‌غدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشوازی له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌دا بارودۆخی ئێستای عیراق و بابه‌تی ریفراندوم و شه‌ڕی داعش تاووتوێ كران.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: هه‌ردوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم و له‌سه‌ر كارلادانی پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكه‌ بوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆك و شێوازی ده‌ركردنی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كی دۆستانه‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كان به‌دیالۆگ به‌ پێویست زانراو هادی عامری رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ڕ و جه‌ختیشی له‌ مێژووی هاوبه‌شی رێكخراوی به‌در و یه‌كێتی و هاوسه‌نگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی داعش كرده‌وه‌.


AM:11:24:16/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 12093 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو