كامیرۆن: پێویسته حه‌ماس غه‌ززه به‌جێبهێڵێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له‌پێناو ئاسۆیه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، پێویسته بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌رتی غه‌ززه به‌جێبهێلێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسانی 2024، ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ئه‌و پێشنیازه‌ی پێشكه‌ش به حه‌ماس كراوه ئاگربه‌ستی چل ڕۆژه و ئازادكردنی هه‌زاران زیندانی فه‌له‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل له‌خۆده‌گرێت، له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه.
كامیرۆن له دانیشتنێكدا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له ریازی پایته‌ختی سعودیه، وتی: "ئۆفه‌رێكی زۆر به‌خشنده هه‌یه كه ئاگربه‌ستی 40 ڕۆژه و ئه‌گه‌ری ئازادكردنی هه‌زاران زیندانی فه‌له‌ستینی له‌خۆده‌گرێت، له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی زیندانییه ئیسرائیلییه‌كان له غه‌ززه".
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان میسر، قه‌ته‌ر و حه‌ماس له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت و بزووتنه‌وه‌كه وه‌ڵامی خۆی بۆ پێشنیازێك بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه كه له تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه له جه‌نگدایه، بخاته‌ڕوو.
ئه‌م پێشنیازه نوێیه دوای ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه حه‌ماس له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا پێداگری له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له كه‌رتی غه‌ززه كردبوو، ئه‌م مه‌رجه‌ش ئیسرائیل ره‌تیده‌كاته‌وه.
كامیرۆن هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "حه‌ماس ئه‌م ڕێككه‌وتنه قبوڵ بكات"، وتیشی: "راشكاوانه بڵێم ده‌بێت ئه‌مڕۆ هه‌موو فشاره‌كانی جیهان و هه‌موو چاوه‌كانی جیهان له‌سه‌ریان بێت بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بده‌ن ڕێككه‌وتنه‌كه قبوڵ بكه‌ن". پێشیوابوو كه پێشنیاره‌كه ده‌بێته‌هۆی "وه‌ستانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه هه‌موومان زۆر به نائومێدیه‌وه ده‌مانه‌وێت بیبینین".
له لایه‌كی دیكه‌وه كامیرۆن وتی كه "بۆ ئاسۆیه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسن، سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس، غه‌ززه بهجێبهێڵن و ژێرخانی تیرۆریستی له غه‌ززه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه”.
راشیگه‌یاند كه "ده‌بێ داهاتوویه‌كی سیاسی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین ببینین، به‌ڵام ده‌بێ ئاسایش بۆ ئیسرائیلیش ببینین و ئه‌م دوو شته ده‌بێ هاوكات بن".
PM:10:31:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت