مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرومۆر: له ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ناو خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆرومۆر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ناو خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌شڵێت: "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌م هێرشانه دابنرێت".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر كۆرمۆر ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و چوار هاووڵاتییه سڤیله ده‌كه‌م كه گیانیان له‌ده‌ستدا، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیم ڕاسپاردووه كه هه‌موو هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی پێویست پێشكه‌ش بكات".
مه‌سرور بارزانی داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات كه "به شێوه‌یه‌كی جیددی لێكۆڵینه‌وه بكات و لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌ران بكات و دڵنیایی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بدات".
ده‌شڵێت: "به‌پێی زانیاریی سه‌ره‌تایی، ئه‌م هێرشانه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ناو خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "چاوه‌ڕوانی ڕێكاری خێرا ده‌كه‌ین له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌دات ئه‌م جۆره هێرشانه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئێمه. ده‌بێت كۆنتڕۆڵی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه نایاساییانه بكات كه زیان به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نن".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی وزه كه كاره‌با ده‌ده‌نه ملیۆنان ماڵ له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری وزه تێكده‌دات. ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه و به تاوانی جه‌نگ داده‌نرێن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌م هێرشانه دابنرێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
به‌وته‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كه‌دا "چوار كارمه‌ندی یه‌مه‌نی شه‌هیدبوون"، "جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و ئه‌م زیانه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
PM:11:11:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت