ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: دواجار پارتی په‌رداخه ژه‌هره‌كه‌ی خوارد!
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند كه پارتی به ئامۆژگاریی هێزه شیعیه‌كان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تی په‌نای برد بۆ دادگای فیدراڵ و به‌و هه‌نگاوه‌ی شكستێكی تری بۆ خۆی تۆماركرد، ده‌شڵێت كه "دواجار پارتی په‌رداخه ژه‌هره‌كه‌ی خوارد!".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌میشه پارتی له‌كاتی ئاسایدا ده‌یوت دادگا باڵای فیدڕاڵی ناده‌ستوریه و له‌و كاتانه‌شی كه‌تینی بۆ ده‌هات نه‌ك ده‌یوت ناده‌ستوریه به‌ڵكو به دادگای زه‌مانی به‌عس ده‌یشوبهاند و ناوزه‌دی ده‌كرد به دادگای شۆڕش و له كۆتا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا وترا شتێك نییه به‌ناوی دادگای باڵای فیدڕاڵی".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید نووسیویه‌تی: "به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی بینییان وا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌دڵنیایی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌گه‌ر پارتیش ڕێگری بكات و به‌تۆپزی نه‌هێڵێت هه‌ڵبژاردن له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات نفوزی ئه‌ودان بكرێت، دوورنییه له‌خراپترین باردا عێراق په‌نابه‌رێته به‌ر ناردنی هێز بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردن و له بارێكی ئاسایش‌دا كۆمسیۆن بڕیاری سزادانی پارتی بدات له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عێراق و یاساغی بكات".
ده‌شڵێت: "بۆیه ئامۆژگاریه‌كانی هێزه شیعیه‌كان و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تیشی گوێ لێگرت و په‌نای برد بۆ ئه‌و دادگایه كه تادوێنێ پێی ده‌وت دادگای شۆڕش".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه پارتی به‌م هه‌نگاوه‌ی شكستێكی تری بۆ خۆی تۆماركرد كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م : ئیتر ئه‌وه گوزه‌شت پارتی باسی دادگای باڵای فیدڕاڵی بكات به ناده‌ستوری و دادگای شۆڕش.
دووه‌م: پارتی بیه‌وێت یان نا دانپیانانی راسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه‌ی كردووه به‌ته‌واوی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كانیشی قبوڵ بێت.
سێهه‌م :له‌م سكاڵایه‌دا پارتی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستكه‌وتوه كه بڕگه‌كه‌یان وه‌ستاندوه تا ده‌رچه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه بۆ به‌شداری پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گینا هێشتا زووه دادگا مه‌رجه‌كانی پاتی قه‌بوڵ كردبێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵ له‌به‌ر به‌شداری پارتی هه‌ندێ گۆڕانكاری بكات، ئایا پارتی دڵنیایه ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌دڵی ئه‌و ده‌بن.
پێنجه‌م: له‌هه‌موو ئه‌وانه دژوارتر ئه‌گه‌ر دادگای باڵا سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئایا پارتی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له ئیعتراف كردن به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی.
شه‌شه‌م : ئه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌دوای ئه‌م بڕیاره بڕیاری له‌وه دژوارتری دا سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم و خودی پارتی، ئه‌وكاته پارتی هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی
بڵاوکردوە کە دوێنێ دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری
کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی
کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی
سکاڵاکە راگرت.
PM:09:59:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 11016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت