كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به "مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره" وه‌سفده‌كرا، به‌كارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به "مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره" وه‌سفده‌كرا، به‌كارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره، ده‌شڵێت: "جارێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان درایه‌وه ده‌ست چاره‌نوسێكی نادیار".
له دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان درایه‌وه ده‌ست چاره‌نوسێكی نادیار ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به "ناده‌ستوریی و لیژنه‌ی سیاسیی و مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره" وه‌سفده‌كرا، به‌كارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه"ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ڕێزمان له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی گرتووه، هیواداریشین ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ك چۆن ناچاربوون پێچه‌وانه‌ی قسه و هه‌ڵوێستی ڕابردوویان، ڕێی دادگای فیدراڵیی بگرنه‌به‌ر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، بڕیاری هه‌مان ئه‌و دادگایه‌ش جێبه‌جێبكه‌ن كه تایبه‌ته به "ته‌وتین"ـی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه فیدراڵییه‌كان و چیتر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و موچه‌خۆران نه‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به بڕوای ئێمه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانێتی كه ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و نه‌مانی شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه، له لاوازه‌وه به‌ره‌و لاوازتر ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی هه‌یه بارودۆخ به‌ره‌و ئاقارێك بڕوات كێشه‌كان گه‌وره‌ترو قه‌یرانه‌كان قوڵتر ببنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه "حاڵ و واقیعی ئه‌مجۆره له حوكمڕانیی كه بووه‌ته بار به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، له‌هه‌ر وڵاتێكی دیكه بوایه، نه‌ك هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌درا، به‌ڵكو ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرایه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی
بڵاوکردوە کە دوێنێ دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری
کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی
کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی
سکاڵاکە راگرت.
PM:09:45:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت