له درێژه‌ی وته‌كانیدا بارزانی ئاماژه به دابه‌شبوونی عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "له ئێستادا عیراق دابه‌ش بووه، ئێمه به‌هیچ جۆرێك به‌رپرس نین له‌و دابه‌شبوونه، ئێمه وه‌ك كورد ئه‌وه‌ی له‌تواناماندابوو كردمان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی عیراق، ئه‌وه‌تا له‌ساڵێ 1991دا رۆیشتین بۆ عیراق و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كانی ئه‌نفال-رژێمی به‌عسدا كرد".
راشیده‌گه‌ێنێت كه دۆزی كورد و پرسی سه‌ربه‌خۆیی پێویسته ببێته گرنگترین پرسی جیهان و ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی باس له ئه‌زموونی ئاشته‌وایی نیوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له باشوری ئه‌فریقا، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و ئه‌زمونانه‌یان، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كورد زۆر پێشتر له ئه‌فریقای باشور ئه‌وكاره‌مان ئه‌نجامدا، دوای 2003 چوین بۆ به‌غداد ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا خسته‌كار، به‌ڵام ئه‌و كلتوره‌ی له عیراق بوونی هه‌یه، به‌كه‌ڵكی پێكه‌وه‌ژیان نایه‌ت، هه‌ر بۆیه گه‌ر نه‌توانین پێكه‌وه بژین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بژین".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه "هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێمان وه‌ك چۆن پێشوتر به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یان بۆده‌كرد".
وتیشی: "ئه‌زمونی 15 ساڵی رابردوو ئه‌وه ده‌سه‌له‌مێنێت كه ئێمه هۆیه‌ك بووین بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه‌دا و زۆرێك له وڵاتانی دراوسێش به‌تایبه‌ت هاتوون بۆ بینینی ئه‌و سه‌قامگیرییه به‌چاوی خۆیان".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان، بارزانی به گاردیانی راگه‌یاندووه، كه "له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان باس نه‌كردووه كه ئاخۆ قبوڵی ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام "له‌و بڕوایه‌دا نیم كه دژی رابوه‌ستنه‌وه". ئه‌مه مافی ره‌وای خۆمانه، ئێمه نه‌بوینه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ لایه‌ك، به‌ڵام بۆ هێنانه‌دی مافه ره‌واكانی خۆشمان داوای مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك ناكه‌ین".
مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه "دۆخی ناوچه‌كه گۆڕانێكی دیاری به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه، هه‌ر بۆ نمونه، به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان و كورد قه‌ده‌غه‌بوو له توركیا، به‌ڵام مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك من چومه توركیا، ئاڵای كوردستان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌گه‌شایه‌وه".
جه‌ختیشی كردۆته‌وه: "گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌وكاته‌ی كه من پێیدا تێپه‌ڕیوم، سه‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌زمونه‌كانمان، له‌وبڕوایه‌دام ئێستا له‌هه‌مووكات نزیكتره. ده‌زانم ئه‌مه كۆڵێكی قورسه له‌سه‌ر شانمان، به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تێكی ئێجگار پیرۆزیشه".