ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ ئاردی مانگی نیسان ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی بەشەئاردی چوارەمی ئەمساڵی راگەیاند، كه‌له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئایار ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئەسر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، دابەشکردنی ژەمێکی نوێی ئاردی وەک بەشێک لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان راگەیاند.

موحسین محەمەد نەمیس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە رایگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان بە پشتبەستن بە رێنمایی وەزیر، دەست دەکات بە بڕینی لیستەکانی ئامادەکاری بریکارەکان بۆ پشکی چوارەمی ئاردی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانێک بۆ ناوەندەکانی بڕین لە بەغدا و پارێزگاکان دەرچووە بۆ بڕینی بەشە دانەوێڵەی ئاشەكان و بریکارەكان دەست بە وەرگرتنی بەشەئارد دەكەن.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ئاگادارییەكدا بۆ بریكارەكانی ئارد ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێوە پێنجشەممە 9ی ئایار هەڵدەستن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی چوارەمی ئەمساڵ.


PM:04:35:08/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت