پۆلیس: هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له قه‌ڵادزێ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلول هاوڵاتیه‌ك به‌بێ هۆشی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "هاوڵاتییه‌كه ناوی (ح. ر. ح.)ه و له‌دایكبووی ساڵی 1979یه و پیشه‌ی پێشمه‌رگه و دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وت به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان بێ هۆش بووه".
ئاشكرایكرد كه "ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:00 هاوڵاتییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست داوه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:09:42:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت