عه‌بادی: كه‌س بۆی نییه ده‌ست له‌كاروباری عێراق وه‌ربدات
حەیدەر عەبادی
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 23 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند هیچ لایەنێک بۆ نییە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات و بڕیار بدات دەبێت عێراقییەکان چی بکەن.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عيراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، كاتێك دوێنێ رایگه‌یاند كه دەبێت میلیشیا ئێرانییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە.
عه‌بادی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه "ئه‌و لێداوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیله‌رسن له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سه‌یرن، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه عێراقین و چه‌ندین قوربانییان له‌پێناو به‌رگریكردن له‌م خاكی عێراقه داوه‌و ئه‌وان له‌ژێر فه‌رمانده‌ی عێراقن و یاسایان له‌عێراق بۆ ده‌ركراوه".
هاوكات ناوبراو له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت"هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه ده‌ستبداته كاروباری عێراقه‌وه،یان ئه‌و بڕیاربدات عێراقییه‌كان چی بكه‌ن، چونكه عێراقییه‌كان هیچ شهركهرێكی بیانیان له‌ناودا نییه‌و له‌ئێستا له‌سه‌رخاكی عێراق له‌شه‌ردان".
به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی 16-10-2017 هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك و بینای پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای كوردستانیان داگرت.
رۆژی سێشه‌ممه 2017/10/17 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور، گوێر، شه‌نگال، سنونێ، باشیك به‌نداوی موسڵ كشانه‌وه و هێزه عیراقییه‌كان چوونه ئه‌و ناوچانه، هاوكات هێزه عیراقییه‌كان چوونه ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ڵكرد.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 2017/10/20 هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چوونه نێو شارۆچكه‌ی پردێ كه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه و دوا ناوچه‌ی ئه‌و پارێزگایه بوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوو.
AM:11:51:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 45666
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت