به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا 5 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان برینداربوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی 5 هاوڵاتی برینداربوون كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه سه‌عات 6:15 ده‌قیقه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگای كه‌لار - سلێمانی له نزیك قوله سوتاو ئۆتۆمبیلێكی جۆری مازدا كه به ئاراسته‌ی كه‌لار ده‌ڕۆشت به‌هۆی خێرایی زیاده‌وه كۆنترۆڵی له ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی روورداوه‌كه‌دا ٥ كه‌س كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بریندره‌كان كان بریتین له شۆفیره‌كه و خێزانه‌كه‌ی و دوو كچ و كوڕێكی و دووان له برینداره‌كانیش برینه‌كه‌یان سه‌خته.
PM:08:18:05/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3778
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت