دادگای فیدراڵی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سێ مووچه‌كه‌ی ساڵی رابردوو نادات


وێستگه‌نیوزـ

دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی سێ مووچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات.


سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چارەنوسی سێ مووچەکەی ساڵی رابردووەوە رایگەیاند، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی 2023 بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاکەیاندا نییە.

ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ مووچەکە، ئێستا پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە لەسەر ئەو سێ مووچەیە".

ساڵی رابردوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كرا و تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق دابه‌شكردنی ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی یه‌كتری.


PM:03:30:27/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو