په‌رله‌مانی عێراق یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌شفرۆشیی په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوزـ
لەساڵی 1988ەوە یاسای قەدەغه‌کردنی لەشفرۆشی لە عێراق دەرکراوە، بەڵام دەسەڵاتی یاسادانان رایگه‌یاندبوو كه ئەو یاسایە لەگەڵ کۆمەڵەگەی ئێستا گونجاو نییە و پێویستی بە دیاریکردنی سزای توندە بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاساكه په‌سه‌ند كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی نیسانی 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا کۆبووەوە و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژەیاسای تایبەت بە لەشفرۆشیی پەسه‌ند کرد.
لە هەموارەکەدا ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی سزای تووندیان بۆ دانراوەو سزای له‌سێدارەدان لابراوە، ههربەگوێرەی هەموارەکە، هاوڕەگەزخواز بە بەندکردنی 10 بۆ 15 ساڵ سزا دەدرێت.
له هه‌موارێكی دیكه‌ی یاساكه‌دا هاتووه: هەر کەسێک پەیوەندی دروست بکات کە بچێتە چوارچێوەی "لادانی سێکسی" سزاکەی کە لەسێدارەدان بوو گۆڕاوه بۆ 15 ساڵ زیندانی کردن.
هاوكات هەر کەسێکیش یانەی شەوانە یان شوێن دابین بکات بۆ کاری سێکسی و هەر پیاوێک ژنەکەی لەگەڵ ژنی پیاوێکی دیکە بگۆڕێتەوە بەمەبەستی سێکسی، هەمان سزا دەیانگرێتەوە.
PM:06:25:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت