نرخی نه‌وت له به‌رزیدا جێگیره
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی، به جۆرێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له نزیك 90 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 89 دۆلار و 38 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 83 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به دوو هه‌زار و 338 دۆلاره.
AM:08:23:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت