سۆران عومه‌ر: كاتێك بانكی تی بی ئای ته‌وتین ده‌كات ده‌بێت هه‌ژماری من رابگیرێت
سۆران عومه‌ر
وێستگهنیوزـ
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كاتێك بانكی تی بی ئای ده‌ست به ته‌وتینی مووچه ده‌كات پێویسته هه‌ژماری من ته‌وتین رابگرێت، ده‌شڵێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به زوویی داتای فه‌رمانبه‌ران بدات به بانكی تی بی ئای.
سۆران عومه‌ر، له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، باسی هه‌ژماری من و بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له رێگه‌ی بانكی تی بی ئای عێراقی كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: "به‌پێی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت ته‌وتین له رێگه‌ی بانكی تی بای بێت و 900 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌و بانكه خۆیان تۆمار بكه‌ن".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت خۆی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بدزێته‌وه به‌وه‌ی ته‌وتین له هه‌ژماری منه‌وه بكات، به‌ڵام بانكی تی بی ئای داوای كردووه هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم لیستی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ته‌وتین بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد، داهاتی ناوخۆ راده‌ست بكرێت و ده‌ست به ته‌وتین بكرێت له رێگه‌ی بانكی ناوه‌ندی، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌نێرێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك دیناری داهاتی ناوخۆ نه‌دراوه‌ته به‌غدا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه داتای فه‌رمانبه‌ران راده‌ستی تی بی ئای بكات، نابێت حكومه‌تی هه‌رێم زۆر له فه‌رمانبه‌ران بكات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ژماری من ته‌وتین بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2024، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند: لەئێستا بانکی TBI زیادکراوە بۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من.
ئه‌وه‌شی باسكردبوو، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) دەبێت بە حەوتەمین بانکی پڕۆژەی هەژماری من، فەرمانبەران و مووچەخۆران سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان و بانکی زیاتریش بەڕێوەن.
PM:10:31:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت