شاسوار عه‌بدولواحید: له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین تا حكومه‌تی هه‌رێم به ماوه به‌سه‌رچوو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگهنیوزـ
سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، له دادگای فیدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دادگا به حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو له‌قه‌ڵه‌می بدات و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی داویه‌تی له دوای 6ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی ئه‌مڕۆ چوتارشهممه 8ی ئایاری 2024 رایگه‌یاند: سبه‌ینێ له دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن.
وتیشی: "سكاڵاكه‌مان له‌سه‌ره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته به حكومه‌تێكی ماوه به‌سه‌رچوو له قه‌ڵه‌م بدرێت، به پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره 121ی دادگای فیدراڵی، كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رانبه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ریكرد و به حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ری ماوه‌به‌سه‌رچوو ناوی هێنا كه بۆی نه‌بوو هیچ بڕیار و یاسایه‌ك ده‌ربكات و ته‌نها كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتییانی به‌ڕێ ده‌كرد".
وتیشی: "ئێمه سبه‌ینێ ئه‌م داوایه له دادگای فیدراڵی تۆمار ده‌كه‌ین كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، له 6ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو تا ئێستا به ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی داویه‌تی به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م بدرێت، هه‌موو ئه‌و دامه‌زراندنه نایاسایانه‌ی بۆ هه‌ندێك كادیری خۆیان داویانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد: "له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه دادگای فیدراڵی دیاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك ماوه به‌سه‌رچووبێت به‌ڵكو به‌ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی نه‌وه‌ی نوێیه و هه‌نگاوی داهاتووتریشمان ده‌بێت له داهاتوودا".
PM:08:11:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت