كۆمسیۆنی عێراق به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری گۆڕی

‌حەیدەر محەمەد-مەروان محەمەد

وێستگه‌ نیوزـ

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بریاریدا بەڕێوەبردنی ئۆفیسی‌ هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر بگۆرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت: (مەروان محمد صالح) بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی‌ هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لەشوێنی (حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق) راسپێدراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەڕێز (مەروان محمد صالح)ی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی‌ هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لەشوێنی بەڕێز (حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق).

ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتی دان  و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤.


AM:10:57:24/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت