قوباد تاڵەبانی په‌یوه‌ندیی به پارێزگاری هه‌ولێره‌وه كرد: بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هەولێر قسەی کردووە و پارێزگار جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی دڵنیاكرده‌وه کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر قسەم کرد و دڵنیای کردمەوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر ".
وتیشی: بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە و دەستخۆشی لە تیمە خۆنەویستەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تر دەکەین کە لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ئاگر له بازاری قه‌یسه‌ری له شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه: ئاگره‌كه له به‌شێك له بازاڕی قەیسەریی هەولێر كه‌وتوه‌ته‌وه‌و بۆ كوژراندنهوهشی 16 تیمی ئاگرکوژاندنەوە چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش تیمه‌كان سه‌رقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌كه بوون.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ پاراستنی ماڵ و سامان و كه‌لوپه‌لی خاوه‌ن دوكانه‌كان كه به‌ده‌یانی سوتاوه، له شوێنی ئاگره‌كه‌ن و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له سه‌ربانی بازارهكهوه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان داوه.
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هۆكاری ئاگره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه‌و نه‌زانراوه سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه چی بووه، داواشی له خاوه‌ن دوكان و هاوڵاتیان كرد شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن و هاوكار بن تا بتوانن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
PM:11:31:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت