ناوی به‌شێك له كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگهنیوزـ
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، له‌ناو كاندیدانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و پزیشك و په‌رله‌مانتاری پێشووی حزبه‌كه هه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، هه‌ریه‌كه له سالار مەحمود، د. یاد نەقشبەندی، د. ئومێد عەلی، ژوان حەمە رەش، سالاری بازیان، لوقمان وەردی، ئارام بەکر، بورهانی کۆمیتە، قادر رزگەیی، زانا حەسەن، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، فەرهاد پیرەمەگروونى و رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی كاندیدی یه‌كێتین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024، دواین واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی ناوی كاندیدانی حزبه‌كان بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام كۆمسیۆن واده‌كه‌ی بۆ 31ی ئادار درێژكرده‌وه.
PM:01:05:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت