فێڵی بازرگانێكی سلێمانی ئاشكرا ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ساخته‌كردنی برنجی بایه‌عی و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌جۆره برنجێكی به‌ناوبانگ، قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ژێر پرده‌كه‌ی ناوبازاڕ دوكانی (بێ ناو) داده‌خه‌ن و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتوه كه خاوه‌نی دوكانێكی وشكه فرۆش (بێ ناو) هه‌ستاوه به ساخته‌كردنی برنج و فرۆشتنه‌وه‌ی به جۆرهبرنجێكی دیكه‌ی به‌ناوبانگ به هاوڵاتیان.
گۆران قادر وتی: "بڕی برنجه‌كه زیاتر له (50) تۆنه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ئامێر و پێداویستیانه‌ی له ساختهكارییهكهدا به‌كارهێنراوه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
رونیشیكرده‌وه كه به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی، ده‌ستكاریكردنی لێبڵ و زانیاری سه‌ر كاڵا و شمه‌كه‌كان فێڵی بازرگانییه و ئه‌نجامده‌رانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت راشیگه‌یاند كه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانه‌كه داده‌خرێت، ته‌واوی برنجه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
بۆ گه‌یاندنی سكاڵا و زانیاری به‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.
PM:08:30:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت