واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاشكرا كرا
وێستگهنیوزـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 30ی ئاداری 2024، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، له 24ی كاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكردووه، رۆژی شه‌ممه‌ی 30ی ئاداری 2024، مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە راگەیەندراون، کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقی، بڕی زیاتر لە 600 ملیار دیناری پارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان وەرگرتووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
AM:11:31:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 47200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت