عیراق.. سزای له‌سێداره‌دان بۆ 40 كه‌س ده‌ركرا
وێستگه ـ
40 كه‌س له‌وانه‌ی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی سپایكه‌ر تۆمه‌تبارن، له‌لاین دادگاكانی عیراقه‌وه، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا.
ئاژانسی فرانس 24 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه دادگای تاوانی عیراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 40 كه‌س ده‌ركرووه كه به به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له مانگی حوزه‌یرانی 2014 تۆمه‌تبارن.
ئاژانسه‌كه له زاری عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌سته‌ی دووی دادگای تاوانی عیراق به دۆسیه‌ی 47 تۆمه‌تباردا چووه‌ته‌وه و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 40 كه‌سیان ده‌ركردووه.
وتیشی، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ریان، دادگا 7 تۆمه‌تباری ئازادكردووه.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و لانی كه‌م هه‌زار و 700 خوێندكاری ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌یان كوشت كه زۆربه‌یان شیعه بوون.
PM:05:46:18/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 417
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت