له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا دایكێك و 5 منداڵی گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، دایكێك و 5 منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2024 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵێك له شه‌قامی ئه‌لمقاولین له پارێزگای به‌سره، دایكێك و 5 منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌كه بۆ میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێت: ""ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له خانوویه‌كی نیشته‌جێبوون له شه‌قامی ئه‌لمقاولین له پارێزگای به‌سره كه‌وته‌وه".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه دایكێك و 5 منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دایکەکە ناوی زەینەب تارق جەبارە لە دایکبووی 1996ـە، منداڵەکانیش تەمەنیان لە نێوان شەش مانگ بۆ شه‌ش ساڵدایه.
PM:08:58:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت