نزمه پاڵەپەستۆیەکی باراناوی روو له عێراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سادق عه‌تیه، كه‌شناسی عێراق پێشبینیی كرد،وه كۆتایی ئه‌م مانگه نزمه په‌ستانێكی باراناوی روو له ناوچه‌كانی عێراق بكات كه شتی له‌و جۆره 40 ساڵیشه رووی نه‌داوه.
عه‌تیه له پۆستێكدا پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌م نزمه په‌ستانه باراناوییه بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: "چاوه‌روانی كهشوههوایهكد به‌هاره ده‌كه‌ین كه كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌گه‌ری بارانبارینی به‌خوڕ هه‌یه، به‌ڵام دیاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی بارانه‌كه ده‌یانگرێته‌وه له ئێستادا ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ڵه‌ی تێدایه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، عه‌لی ئه‌لجابر ئه‌لزه‌یادی شاره‌زای كه‌شناسی، پێشبینی ڕوودانی "نزمهپاڵهپهستۆیهكی باراناوی" له كۆتایی مانگی نیساندا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕووداوێكی ده‌گمه‌نه كه ماوه‌ی 40 ساڵه شتی وا رووی نه‌داوه.
PM:06:25:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت