‌نمایشی جلوبەرگ كۆتایی هات
‌دیمەنێک لە نمایشەکە

وێستگه‌ نیوز ـ خومار  حاجی
دوای سێ رۆژ لە نمایشكردنی دیزان و بەرھەمی دەستڕەنگینی كچان و ژنان و  پیاوان لە ھەولێر،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2018، ھەفتە نمایشەكە كۆتایی ھات، كە تیایدا 40 دیزاینەر لە ماوەی سێ رۆژدا، بە كۆلیكەیشنی تازە بۆ یەكەمجار لە كوردستان بەرھەمەكانیان نمایشكرد.

 
جوان بەدرخان، یەكێك لە دیزاینەرەكانی ھەفتە نمایشی كوردستان، كە لە نەرویج دەژی، بۆ ئەم ھەفتەیە بۆ نمایشكردنی کارەکانی  گەڕاوه‌ته‌وه‌، بۆ وێستگە وتی: "لە رابردوو بەشداری زۆر نمایشی جلوبەرگم كردووە لە دەرەوە، بەڵام  ھیچ كامیان وەك ئەوە دلخۆشی نەكردم كە لە وڵاتەكەی خۆم، لە ناو بەشداری بینەر و خەڵكی كوردستان، دیزانەكانم نمایش بكرێت".

وتیشی: "10 دیزانی نوێی جلوبەرگی  كوردیم  نیشاندا، كە زیاتر  فۆكەسم خستبووە سەر جلی شاھانەیی لەسەر شێوازی بەرگی ئاژەڵە سوڵتانییەكان، وەك پەیامێكیش بۆ خۆشەویستی و پێكەوەژیان".

هاوكات ده‌رباز یونس، بەرێوەبەری پرۆژە و ھەفتە نمایشی كوردستان، لە دوا وتەیدا رایگەیاند، "ئەم ھەفتە  نمایشە  بەردەوام  دەبێت لە ساڵانی ئایندە".

وتیشی: "پەرە بە بەرھەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی خۆمان دەدەین، بازاڕكارییان بۆ دەكەین".

هــ. ر


PM:05:40:05/09/2018


























ئه‌م بابه‌ته 3658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو