كهس لێم ناپرسێتهوه
فەرهاد پیرباڵ
وێستگه نیوز ـ
فهرهاد پیرباڵ، مامۆستای زانكۆ و روناكبیر رایدەگەیەنێت، ئێستا ئەو لە دەرەوەی زیندانە هیچ كەس نایەت لێی بپرسێتەوە، دەشڵێت، "ئەرێ من بۆچی سێ مانگ زیاتر زیندان بووم چ هێزێك بوو لە سەرووی یاسا منی دەست بەسەركردبوو".
فەرهاد پیرباڵ، لە هەژماری خۆی له فهیسبوك نووسیویهتی: "خۆ ئێستا لە دەروەی زیندانم دۆخەكە بە هەمان شێوە ماوە، هیچ كەس نایەت لێم بپرسێ؟! یان لێم بپرسێتەوە".
دەشڵێت: "كەسێك نایەتە لام لێم بپرسێ من بۆچی سێ مانگ زیاتر لە زیندان بووم، چ هێزێك بوو لە سەرووی یاسا منی دەست بەسەركردبوو، ئەدی ئێستا بەتەمان چم لێ بكەن".
فەرهاد پیرباڵ، ئهوهشی وتووه: "شێر كپ دەكەوێت بۆ ئەوەی بە گوڕ و هێزێكی تازە هەستێتەوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ رۆژی 17ی تهمموزی 2018، فەرهاد پیرباڵ ئازاد كراو و گەڕایهوه ناو كهسوكاری.
هــ. ر
PM:08:09:08/08/2018
ئهم بابهته 38247
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت