کچێکی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی سێکسی لەلایەن سێ کەسەوە، کچێکی تەمەن 11 ساڵ لە باشووری عیراق گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی پارێزگای موسەننا، رۆژی چوارشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2017، لە راگەیهندراوێکدا ئاماژهی بهوهداوه: دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەجمی، لە ناحیەی رومیسە، بەوەی کچێکی تەمەن 11 ساڵ بەناوی (ت.ع) ونبووە، تیمەکانیان بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و تەرمەکەیان لە رووباری رومیسە لە نزیک ناوچەی تاپۆ دۆزیوەتەوە.
بەپێی راگەیهندراوەکەی پۆلیس، سەرەتا کەسوکارەکەیان پێیانوابووە لە ئاودا خنکاوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە گیانلەدەستدانی ئەو کچە "بەهۆی تاوانێکەوە بووە و رووداوەکە قەزا و قەدر نییە"، بۆیە لەماوەی چەند کاژێرێکدا پێنج کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدرا.
پۆلیسی پارێزگای موسەننا لەبارەی تاوانبارەکانەوە رایدەگەیهنێت، تاوانبار کەرار محەممەد، دانی بە تاوانەکەیدا داناوە، بەوەی هەوڵیداوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر ئەو کچە، ئەویش بەرگری لە خۆی کردووە و دوای لەهۆشچوونی گیانی لەدەستداوە.
هەروەها وتوویەتی کارەکەی بەهاوکاری هەریەک لە تۆمەتباران ئەسعەد مەحموود و ئەرکان حاکم ئەنجامداوە.
پۆلیسی پارێزگای موسەننا، رایگەیاندووە "دۆسیەکانیان رەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".
هــ. ر
PM:01:19:09/11/2017
ئهم بابهته 28070
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت